ھەسارەی مەیموونەکان (فیلمی ٢٠٠١)
ھەسارەی مەیموونەکان (بە ئینگلیزی: Planet of the Apes) فیلمێکی زانستی خەیاڵی ئەمریکییە و لە ساڵی ٢٠٠١ دروست کراوە. ئەم فیلمە لەسەر بنەمای ڕۆمانی ھەسارەی مەیموونەکانە لەلایەن " پیێر بول " و دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی ھەسارەی مەیموونەکان لە ساڵی ١٩٦٨. دەرھێنەری فیلمەکە تیم بێرتۆنە و ئەکتەرەکانی فیلمەکە بریتین لە مارک والبێرگ و تیم ڕۆت و ھێلێنا بۆنھام کارتەر و مایکل کلارک دانکان و پۆڵ جیااماتی و ستێلا وارن. چیرۆکی فیلمەکە باس لە کەشتیوانێک دەکات بە ناوی "لیۆ دەیڤدسۆن" کە کەشتییەکەی لەسەر ھەسارەیەک کە مەیموونی زیرەک تێیدا نیشتەجێیە، دەکەوێتە خوارەوە. لەسەر ئەم ھەسارەیە مەیموونەکان وەک کۆیلە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ دەکەن، بەڵام لیۆ بە یارمەتی مەیموونێک بە ناوی "ئێری" دەست بە یاخیبوون دەکات.
ویلیام برۆیلز سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە و لۆڕێنس کۆنر و مارک ڕۆزنتاڵ سیناریۆکەیان نووسیوە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ تا نیسانی ٢٠٠١ ئەنجامدراوە. ھەسارەی مەیموونەکان لە کاتی بڵاوکردنەوەیدا بە ھەردوو پێداچوونەوەی ئەرێنی و نەرێنی پێشوازی لێکرا، بەڵام فرۆشیارێکی سەرکەوتوو بوو. زۆربەی ڕەخنەکان بەھۆی کۆتایی سەرلێشێواوی فیلمەکەوە بووە. ھەروەھا دیزاینەکانی ماکیاژەکانی ڕیک بەیکەر ستایشی کران. سەرەڕای سەرکەوتنی فرۆشی فیلمەکە، فیلمی فۆکسی سەدەی ٢٠ەم درێژەی فیلمەکەی نەکرد و لە ساڵی ٢٠١١ فیلمی ھەستانی ھەسارەی مەیموونەکان (فیلم) بە چیرۆکێکی نوێ بەرھەم ھێنا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Planet of the Apes (2001 film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
- Pages using Lang-xx templates
- ئەو فیلمانەی لە کالیفۆرنیا وێنەیگیراون
- فیلمەکانی توێنتیت سێنچوری فۆکس
- فیلمەکانی خەیاڵی زانستیی دەیەی ٢٠٠٠
- ئەو فیلمانەی دووبارە دروست کراوەتنەوە
- دووبارە دروستکردنەوەی فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- ئەو فیلمانەی لە ستۆدیۆکانی پاینوود وێنەگیراون
- فیلمەکانی ٢٠٠١
- فیلمە براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن ڕۆسبێری
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمەکانی دەیەی ٢٠٠٠ بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە خەمناوییە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان دەربارەی گەشتکردن بە کات
- ئەو فیلمانەی لە واشنت داندراون
- ئەو فیلمانەی لە داھاتوودا داندراون
- ئەو فیلمانەی لە شاری سیدنی وێنەیان گیراوە
- ئەو فیلمانەی لە واشینگتن داندراون